Sangar Hamad Azeez
18 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2016
لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکا ٢٠١٦دا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا و پیڕۆ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە یارییەکەدا هەردوو هەڵبژاردەکە سەرەڕای چەندین هەڵی ئاسان تا دواسات نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و بۆیە ناوبژیوان پەنای بۆ لێدانی یەکلاکەرەوە برد.
هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا توانی یارییەکە بە ٤-٢ لە بەرژەوەندی خۆی تەواو بکات و ببێتە دووەم هەڵبژاردە لەدوای هەڵبژرادەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بتوانێت خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.