Sangar Hamad Azeez
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2016
بۆگۆتا -AA
دەنگدەران لە کۆلۆمبیا رێککەوتننامەی ئاشتی کە هەفتەی رابردوو لە نێوان حکوومەتی وڵاتەکەیان و هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کۆلۆمبیا (فارک) واژوو کرا، رەتکردەوە.
بە مەبەستی وەرگرتنی رای میللەت حکوومەتی کۆلۆمبیا ئەو رێککەوتننامەیەی کە هەفتەی رابردوو لەگەڵ هێزە چەکدارە شۆڕشگێڕەکانی کۆلۆمبیا (فارک) واژووی کردبوو، خستە گشتپرسییەوە.
لە گشتپرسییەکەدا کە نزیکەی ١٣ ملیۆن دەنگدەر بەشداریان تیایدا کرد لە سەدا، ٥٠ پۆینت ٢٤ بە نەخێر دەنگیان بۆ رێککەوتننامەکە دا.
بەگوێرەی رێککەوتننامەکە، کۆتایی بە جەنگی ٥٢ ساڵەی نێوان حکوومەت و هێزەکانی مارکس-لینینست دێت، بڕیاربوو ئەو هێزانە چەک دابنێن و پارتێکی سیاسی دروست بکەن.
هەرچەندە چاوەڕوان دەکرا زیاتر لە سەدا ٦٦ی دەنگدەرانی کۆلۆمبیا بە بەڵی دەنگ بە رێککەوتننامەکە بدەن بەڵام دەنگدەران دژی ئەو رێککەوتننامە وەستانەوە و بە نەخێر دەنگیان بۆ دا.