Lokman İlhan,Rewa Mahmut Hasan
04 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
بۆگۆتا - AA
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەدان هاووڵاتی لە کۆڵۆمبیا بانگەوازیان بۆ خۆپیشاندانێک کرد، لە ئێستادا لە زۆرێک ناوچەکانی ئەو وڵاتە پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هیزە ئەمنییەکاندا دروست بووە، بەهۆیەوە ٤٩ پۆلیس برینداربوون.
خۆپیشاندەران رێگەی سەرەکی نێوان شارەکانی کالی و پۆپایان-یان بەرووی هاتوچۆدا داخستووە.
وەزری بەرگری کۆڵۆمبیا، لویس کارلۆس ڤیلەگاس لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆیەک ئاماژەی بەوەدا کە تائێستا ٤٩ پۆلیس برینداربوون و دۆخی هەندێکیان ناجێگیرە.
لەلایەکی دیکەوە ئاماژە بە برینداربوونی ٧٩ خۆپیشاندەر دەکرێت و دەنگۆی گیانلەدەستدانی سێ کەسیش بڵاوبووەتەوە.
کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو وڵاتە تۆد هاولاند، نیگەرانی خۆی بەرامبەر رووداوەکان نیشاندا و داوای کرد لایەنەکان بکەونە دانوستان.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ خۆپیشاندەران لەناوچەی ریسارالدا ١٧ پۆلیسیان بەبارمەتە گرتبوو، دواتر ئازادیان کردن.