Mustafa Melih Ahıshalı,Mohammed Baqi Hussein
04 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
تاران - AA
به‌بۆنه‌ی رۆژی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دژی ئیمپریالیزمی جیهانی، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له تارانی پایته‌ختی ئێران خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو.
ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆ چوونە بەردەم باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا لە تاران و هوتافیان دژی ئه‌مریكا، ئیسرائیل و به‌ریتانیا گوته‌وه.
4ی تشرینی دووه‌می 1979 له ئێران، باڵیۆزخانه‌ی ئەمریکا كه به لانه‌ی سیخوڕی ناوده‌برێت، له‌لایه‌ن خوێندكارانی زانكۆوه ده‌وردرا و هه‌ندێك له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه به بارمه‌ته گیران. دوای ئه‌و رووداوه پهیوههندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات پچڕان.
ئه‌مساڵیش بۆ 38همین جار ئه‌و چالاكییه ئه‌نجامدرا.