Abdullah Shukur
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
لەندەن - AA
سکرتێری گشتی پارتی پارێزگاران و سەرۆکوەزیرانی بریتانیا تێریزا مەی، رایگەیاند کە ماددەی ٥٠یەمینی رێککەوتنی لیزبۆن کە بە شێوەیەکی فەرمی قۆناغی جیابوونەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا دەستپێدەکات، لە رێککەوتی مانگی ئازاری ٢٠١٧ دەخرێتە بواری جێبەجێکردن.
مەی لە دەستپێکی کۆنگرەی ساڵانەی پارتەکەی لە شاری بێرمینگھام وتارێکی پێشکەش کرد.
مەی ھەڵسەنگاندنی بۆ ریفراندۆمی تایبەت بە جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەورووپا کرد و گوتی: "بەشێک لە سیاسەتمەداران تا ئێستا دەڵێن کە ئەم ریفراندۆمە باوەڕپێکراو نییە. داوای ریفراندۆمی دووەم دەکەن. ھەڵبەتە ئەنجامی ریفراندۆمەکە ئاشکرایە. ئێمەش لەوە سەرکەوتوو دەبین. لە یەکێتی ئەورووپا جیا دەبینەوە".
سکرتێری گشتی پارتی پارێزگاران و سەرۆکوەزیرانی بریتانیا تێریزا مەی، راشیگەیاند کە ماددەی ٥٠یەمینی رێککەوتنی لیزبۆن کە بە شێوەیەکی فەرمی قۆناغی جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا دەستپێدەکات، لە رێککەوتی مانگی ئازاری ٢٠١٧ دەخرێتە بواری جێبەجێکردن.
مەی جەختیشی لەوە کردەوە کە ھەوڵدەدات باشترین رێککەوتنی دانوستان لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا لەبارەی چوونە دەرەوەی بریتانیا لە یەکێتیەکە بکات.