Abdullah Shukur
20 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2016
لەندەن
دوای ئەوەی رۆژنامەنووس ئیبراھیم حەلال بە تۆمەتی سیخوریکردن سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، ناوبراو رایگەیاند کە ئەو تۆمەتە بێ بنەمایە و بەمەبەستی سزادانی ئەلجەزیرە و خودی خۆی ھەڵبەستراوە.
حەلال کە رۆژنامەنووسە و لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری کار دەکات لەسەرەتای ئەم مانگە بە تۆمەتی دزەپێکردنی نھێنی وڵات بۆ قەتەر و ئیخوان موسلمین سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
حەلال بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەو تۆمەتبار کراوە بە دزەپێکردنی نھێنییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری میسر بۆ دەزگای ھەواڵگری قەتەر.
حەلال رایگەیاند کە ئەو تۆمەتە ھەمووی بێ بنەمایە و گوتی: "من تەنھا بەبێ لایەنی بارودۆخی میسرم بە ئەلجەزیرە گەیاندووە و ئەوانیش لەسەر ئەم کارە دەیانەوێت سزای من بدەن".
ئیبراھیم حەلال راشیگەیاند کە ھەنگاوی داھاتووی پەیوەندی کردن دەبێت بە رێکخراوی چاودێریکردنی مافی مرۆڤ و کۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان لە ئەمریکا.