Muhammet Ali Kemal
20 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2016
قاهیرە - AA
هێزە چەکدارەکانی میسر ژمارەیەک پارچەی ئەو فڕۆکە نەفەرهەڵگرەی هێڵی ئاسمانی میسرییان دۆزیووەتەوە کە دوێنی لە گەشتێکی نێوان پاریس و قاهیرەدا لە سیستمی چاودێریی چووە دەرەوە و ونبوو.
گوتەبێژی فەرمی هێزە چەکدارەکانی میسر موحەمەد سەمیر رایگەیاند: "ژمارەیەک لە پارچەکانی فڕۆکەکە دۆزراونەتەوە و پرۆسەکانی گەڕان و پشکنین درێژەیان هەیە".
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانیی میسر لە جۆری A320 لە کاتی ئەنجامدانی گەشتی نێوان پاریس-قاهیرەدا، دوێنێ سەرلەبەیانی سەعات ٢ و ٤٥ خولەک لە کایەی ئاسمانیی میسردا لە دەریای سپی ناوەڕاست لە سیستمی چاودێریی چووبووە دەرەوە و ونببوو.
فڕۆکەکە ٥٦ سەرنشین و ١٠ کارمەندی دەستەی فڕۆکەوانیی تێدابوو کە حەوتیان فڕۆکەوان و کارمەندی فڕین بوون. لەنێو سەرنشینەکاندا کە سیانیان مناڵ بوون، ٣٠ هاووڵاتیی میسری، ١٥ فەرەنسی، دووانیان عێراقی و بریتانییەک و بەلجیکییەک و کوەیتییەک و سعوودییەک و سوودانییەک و چادییەک و پرتوگالییەک و جەزائیرییەک و کەنەدییەک هەبوون.