Yusuf Aydın Deniz,Ramal Abdullah Mahmood
23 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا دوای تاوتوێكردنی ئه‌و تانه نائاساییانه‌ی ئاك پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵی دان چه‌ند بڕیارێكی دا.
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا ئه‌مڕۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ داواكارییه‌كانی ئاك پارتی كرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیستانبوڵ و سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی له‌و شاره‌دا.
دامه‌زراوه‌كه به‌پێویستی نه‌زانی لێكۆڵینه‌وه بكرێت له هه‌ژمارنه‌كردنی ده‌نگی ئه‌و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به بڕیارنامه‌كان كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له كاردوورخراونهتهوه. به‌مجۆره‌ش بڕیاری دا كه ئه‌و ده‌نگده‌رانه ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
ئاك پارتی له تانهكایندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه له نێو ٤١ هه‌زار و ١٣٢ ده‌نگده‌ردا دوو هه‌زار و ٣٠٨یان مافی ده‌نگدانیان نه‌بووه و ١٠ هه‌زار و ٢٩٠ ده‌نگده‌ر هه‌م له گرتووخانه و له لیستی ده‌نگده‌رانی دیكه‌یش ده‌نگیان داوه.
ئاك پارتی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كردبوو كه پێنج هه‌زار و ٢٨٧ حوكمدراو ناویان له لیستی ده‌نگده‌رانی ئیستانبوڵ تۆمار كراوه و ٢٣٧ ده‌نگده‌ریش كه ناونیشانی نشینگه‌یان "گرتووخانه"یه و له‌گه‌ڵ ٢١ هه‌زار و ٧٨٢ كه‌س كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ١٨ ساڵییه‌وه‌یه و بیركۆڵن ناویان له تۆماری ده‌نگده‌راندا تۆمار كراوه.
دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنەکان له‌باره‌ی تانه نائاساییه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ، بڕیاریدا به لێكۆڵینه‌وه له ٤١ هه‌زار و ١٣٢ كه‌س له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ر سندوق و ئه‌ندامانی كه فه‌رمانبه‌ر نین.