Sinan Doğan
11 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2022
بۆگۆتا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی سوپای کۆڵۆمبیادا بۆ سەر هێزە چەکدارەکانی پێشووی شۆڕشگێڕی کۆڵۆمبیا (فارک)، ١٠ ئەندامی پێشووی فارک کوژران.
بەپێی هەواڵێکی راگەیاندنی کۆڵۆمبیا، لە ناحیەی سان ڤیسینتی دێل کاگوان-ی سەربە هەرێمی کاگویتا، بە پشتیوانی هێلیکۆپتەر ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر فارک ئەنجامدراوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا ١٠ ئەندامی پێشووی فارک کە چواریان ژن بوون گیانیان لەدەستداوە.
وەزیری بەرگریی کۆڵۆمبیا، دیێگۆ مۆلانۆ، لە روونکردنەوەیەکیدا سەبارەت بە بابەتەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر بەرەی یەکەمی فارک ئەنجامدراوە و تەرمەکان گواستراونەتەوە بۆ مەیتخانەی پزیشکی داد بەمەبەستی دیاریکردنی ناسنامەکانیان.
هەروەها باس لەوە کرا کە لە هەڵمەتی گەڕان و پشکنیندا لە ناوچەکە دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا.
سەرەڕای ئەنجامدانی رێککەوتنی ئاشتیی لە نێوان دەوڵەت و فارک-دا بەڵام ژمارەیەک لە فەرماندەکانی پێشووی فارک کە پێچەوانەی بۆچوونی رێکخراوەکەن لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوەکەدا بەردەوامن لەسەر چالاکییە چەکدارییەکان.