Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2016
بۆگاتا -
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، سەرۆکی وڵاتی کۆڵۆمبیا خوان مانوێل سانتۆس، ئاشکرایکرد کەوا ئەو بڕە پارەیەی کە لە بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستی دەهێنێت کە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار دەبێت ، دەیبەخشێتە قوربانیانی جەنگی ٥٠ ساڵەی وڵاتەکە .
لە میانی سەردانێکی بۆ شارۆچکەی بۆخایا لە رۆژئاوای وڵاتەکەی، سەرۆکی کۆڵۆمبیا خوان مانوێل سانتۆس گوتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە گوتارەکەی سانتۆس جەختی کردەوە لەوەی کە دەستبەرداری هەوڵەکانی نابێت لە پێناو بەرقەرار بوونی ئاشتی لە وڵاتەکەی و کۆتایی پێهێنانی جەنگی نیو سەدەی حکوومەت لەگەڵ چەکدارانی شۆرشی کۆڵۆمبیا.
سانتۆس گوتی: "ئێوە دروشمی راگرتی جەنگێکی ٥٢ ساڵەن، ئێوە رۆڵی گرنگتانهەبوو بۆ وەستاندنی ئەو جەنگە، نەفرەت کردن لە جەنگ لە قوربانییەکان فێربووم. یەک چرکە لەدەست نادەم و بەردەوام دەبم لە هەوڵەکان بۆ ئەوەی ئاشتی بۆ وڵاتکەم دەستەبەر بکەم".
براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، سانتۆس، ئاشکرایکرد کە ئەو بڕە پارەی لە بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستی دەهێنێت کە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار دەبێت، دەیبەخشێتە قوربانیانی جەنگی ٥٠ ساڵەی وڵاتەکە یاخود لەو شوێنانە خەرجی دەکات کە بەهۆی جەنگەوە وێران بوون.