Sangar Hamad Azeez
18 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2016
لە چوارچێوەی یارییەکانی یۆرۆ ٢٠١٦، شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ٣ گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی تورکیای بردەوە.
گۆڵەکانیش لە خولەکەکانی ٣٤، ٣٧ و ٤٨ لەلایەن نۆلیتۆ (یەک گۆڵ) و ئەلڤارۆ مۆراتا (دوو گۆڵ) تۆمار کران.
لەو یارییەدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەرەڕای ئەوەی کە ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد توانی ببێتە یەکەم هەڵبژاردە لە یۆرۆ کە زیاد لە دوو گۆڵ تۆمار بکات.
لە یاریەکی دیکەشدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بە گۆڵێکی ئیدەر مارتینز کە لە خولەکی ٨٨ تۆمار کرا لە سویدی بردەوە.
هاوکات هەردوو هەڵبژاردەی کراوتیا و کۆماری چێک بە دوو گۆڵ یەکسان بوون.