Muhammet Ali Kemal
16 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2016
لەچوارچێوەی رکابەرییەکانی یۆرۆی ٢٠١٦دا لە گرووپی (A)، فەڕەنسا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئەلبانیای بردەوە.
لە یاری دووەمی گروپی (A)دا هەڵبژاردەی فەڕەنسای خاوەن ماڵ و هەڵبژاردەی ئەلبانیا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە. لە یارییەکەدا هەڵبژاردەنی خاوەن ماڵ توانی کۆنترۆڵی یاریگا بکات بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە درووستکردنی مەترسی بۆسەر گۆڵی هەڵبژاردەی بەرامبەر. بەو شێوەیەش گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.
لە گێمی دووەمدا هەڵبژاردەی فەڕەنسا هێرشەکانی بۆسەر گۆڵی ئەلبانیا چڕکردەوە، لەو چوارچێوەیەشدا لە دەقیقەی ٦٩دا لێدانێکی سەر لەلایەن گیراودەوە ئاراستەی گۆڵ کرا بەڵام بەر ستوون کەوت.
دواتر هەڵبژاردەی خاوەن ماڵ لە ٢٠ خولەکی کۆتاییدا یارییەکەی بردە گۆرەپانی ئەلبانیاوە و لە کۆتایی کاتی یاسایی یارییەکەدا و لە دەقیقەی ٩٠دا توانی لەڕێگەی لێدانێکی سەرەوە، لەلایەن گریزمانەوە، بەگۆڵێک پێشبکەوێت.
لە خولەکی ٩٠+٥دا پایەت گۆڵیکی دیکەی بۆ فەڕەنسا تۆمار کرد و بەوشێوەیەش جیاوازیی گۆڵەکان بۆ دوو گۆڵ بەرزبوویەوە.
بەم ئەنجامەش فەڕەنسا خاڵەکانی بۆ شەش خاڵ بەرزکردەوە و هەڵبژاردەی ئەلبانیاش لە یەکەم بەشداریی لە پاڵەوانێتیی یۆرۆدا، بۆ دووەم یاری لەسەریەک نەیتوانی هیچ خاڵێک کۆبکاتەوە.