Sangar Hamad Azeez
15 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2016
لە چوارچێوەی یارییەکانی یۆرۆ ٢٠١٦دا کە لە فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، شەوی رابردوو هەردوو هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و ئایسله‌ندا بەیەکگەیشتن.
له گێمی یه‌كه‌مدا، هەڵبژاردەی پورتوگال باڵادەستی خۆی نواند و لە خوله‌كی ٣١دا گۆڵێكی له‌ڕێگه‌ی یاریزان لویس نانی-یه‌وه تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌مدا، ئایسلەندییەکان هاتنەوە ناو کەشی یاریەکە و له خوله‌كی ٥٠دا، یاریزان بیار ناسۆن گۆڵی یەکسانبوونی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش تا فیکەی كۆتایی ناوبژیوان به‌و ئه‌نجامه مایه‌وه.
لە یاریەکی دیکەشدا هەڵبژاردەی هەنگاریا توانی بە دوو گۆڵی یاریزانان ئادەم شالای و زوڵتان ستیر لە هەڵبژاردەی نەمسا بباتەوە.