Sangar Hamad Azeez
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی هەشتی یۆڕۆ ٢٠١٦ی فەڕەنسا، سبەی لە سەعات ١٠:٠٠ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردەکانی پرتوگال و پۆڵەندا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
هەڵبژاردەی پڕتوگاڵ کە لە قۆناغی ١٦دا هەڵبژاردەی کڕاوتیای دوورخستەوە بە گوڕ و تینەوە ئامادەکارییەکان دەکات و بەهۆی بردنەوەیان لە یەکێک لە هەڵبژاردە بەهێزەکان ورەی یاریزانانیان زۆر بەهێزە.
بەهەمان شێوەش هەڵبژاردەی پۆڵەندا کە بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەسەر سویسڕا سەرکەوت چاوی لەوەیە بەسەر پڕتوگال سەربکەوێت و خۆی بگەیەنێتە چوارگۆشەی زێڕین.