Yusuf Özcan
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
پاریس- AA
بەرپرسانی فەڕەنسا، روودانی پەلامارێکی چەقۆکێشییان لە کڵێسایەکی شاری نیس راگەیاند.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە پەلامارەکەدا، سێ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
سەرۆکی شارەوانی شاری نیس، کریستیان ئەسترۆسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکردنی پەلاماردەرەکەی راگەیاند.
هەروەها وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، جێراڵد دارمانین لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئەوەی خستووەتەڕوو کە دوابەدوای قسەکردنی لەگەڵ کریستیان ئەسترۆسی کۆبوونەوەی بەپەلەیان لە وەزارەتی ناوخۆ ئەنجامداوە.
هەروەها داواکاری گشتیی فەڕەنسا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لە پەلامارەکە راگەیاند.
باس لەوەش دەکرێت کە خودی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکات.