Nuri Aydın
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
هانۆی- AA
دوێنێ لە ڤیێتنام، گەردەلوولی مۆڵاڤێ روویدا و تا ئێستا تەرمی ١٩ لە قوربانییانی زریانەکە دۆزراوەتەوە.
کۆمیتەی بەڕێوەبردنی ناوەندی کۆنترۆڵ و رێگریکردن لە کارەساتە سروشتییەکان لە ڤیێتنام لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە دوێنێ بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە لە ویلایەتی کوانگ نام زریانەکە روویدا و ژمارەیەکی زۆر یەکەی نیشتەجێبوونیش بەو هۆیەوە خاپووربوون.
لە میانی هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکاندا، تەرمی شەش کەسی دیکە لە شوێنی رووداوەکە دۆزرانەوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە گەیشتووەتە ١٩ کەس، ٦٤ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە.
بەهۆی باران و رەشەبای بەهێزەوە سەقفی نزیکەی ٥٦ هەزار خانوو لە ویلایەتەکە داڕوخاوە و لە زۆر ناوچەش کارەبا بڕاوە.
بەهۆی کارەساتەکەوە زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە و تەواوی کارگە، قوتابخانە و شوێنکاری ناوچەکە بەشێوەیەکی کاتی داخراون.
زریانی مۆڵاڤێ بەر لەوەی بگاتە ڤیێتنام لە فلیپین-ی دابوو و ببووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٦ کەس و نزیکەی ٦٥ هەزار کەسیش ماڵەکانیان جێهێشتبوو.