Ömer Faruk Yıldız
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
کوالا لومپور - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە گەردەلوولی مۆڵاڤێ گیانیان لەدەستداوە کە لە دوێنێوە تا ئێستا لە ڤیێتنام کاریگەرە، بەرزبووەتەوە بۆ ١٣ کەس.
بەپێی میدیای ڤیێتنام، بەهۆی گەردەلوولی مۆڵاڤێ کە دوێنێ لە ویلایەتی کوانگ نام-ی دا کە یەکێکە لە ویلایەتەکانی ناوەڕاستی ئەو وڵاتە هەرەسی زەوی روویداوە و بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر یەکەی نیشتەجێبوون لەناوچوون.
دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بە شوێنی کارەساتەکە، تەرمی ١١ کەسی دیکە دۆزرایەوە و لانیکەم ٤٠ کەسیش بێ سەروشوێنن.
گەردەلوولی مۆڵاڤێ کە خێراییەکەی دەگاتە ١٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، دوێنێ بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس، هەروەها بەهۆی توندە باوە بەلەمێک وەرگەڕا کە بێ سەروشوێنبوونی ٢٦ کەسی لێکەوتەوە.
گەردەلوولی مۆڵاڤێ کە پێش ئەوەی بگاتە ڤیێتنام لە فلیپینی دا، بەهۆیەوە نۆ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە نۆ هەزار کەسیش دەربەدەربوون.