Baki
باکو - AA
سوپای ئازەربایجان، خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی جەنگیی جۆری Su-25ی ئەرمینیای راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لە کاتژمێر ١٣:١٨ بۆ ١٣:٢٠ بەکاتی ناوخۆ، دوو فڕۆکەی جەنگیی جۆری Su-25ی ئەرمینیا لە گوبادلی هەوڵی هێرشکردنیان داوە بۆسەر پێگەکانی ئازەربایجان.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە هەردوو فڕۆکەکە لەلایەن هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی ئازەربایجانەوە خراونەتە خوارەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن