٣٦ هه‌زار و ٤٣٧ كه‌سی دیكه له فه‌ڕه‌نسا تووشی كۆرۆنا بوون
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی گه‌ل لە فه‌ڕه‌نسا: ''لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٦ هه‌زار و ٤٣٧ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە، ٢٤٤ تووشبووی دیكەش گیانیان له‌ده‌ستداوه''.
به‌رلین – AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٦ هه‌زار و ٤٣٧ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له فه‌ڕه‌نسا تۆماركراون.
دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی گه‌ل رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٦ هه‌زار و ٤٣٧ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له فه‌ڕه‌نسا تۆماركراون. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌یشدا، ٢٤٤ تووشبووی دیكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌مه‌یش ژماره‌ی تووشبووان به تێكڕایی گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٢٣٥ هه‌زار و ١٣٢ كه‌س. كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٣٥ هه‌زار و ٧٨٥ كه‌س.
دوو هه‌زار و ١٤٥ كه‌س له‌و ١٥ هه‌زار و ١٧٧ كه‌سه‌ی حه‌وت رۆژه تووشی كۆرۆنا بوون خراونه‌ته ژێر چاودێری چڕیی پزیشكییه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن