Murat Aslan
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
ئەمڕۆ کە بەبۆنەی جەژنی کۆمارییەوە لە ناوخۆی تورکیا پشوو بوو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی به بەرزبوونەوە دهستیپێكرد و نرخی یەک دۆلار به ٨،٢٩٩٠ لیرە مامهڵهی پێوه دەکرێت.
ئیندێکسی دۆلار سەدا ٠،١ دابەزی و داکشا بۆ ٩٣،٤، هاونرخی یورۆ/دۆلار بە ١،١٧٤٥ واتا لە خوار ئاستی داخستنی دوێنێ مامەڵەی پێوە دەکرێت.
شیکاران ئاماژە بەوە دەکەن کە هەڵکشانی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ئەو رێوشوێنانەی لەو چوارچێوەیە دەگیرێنەبەر کە رۆژانە دەکەونە بەر باس، بەردەوام کاریگەری لەسەر بەهای دراو دروست دەکەن، هاوکات نادیاریی پاکێچی هاندان لە ئەمریکا دەرککردنی بە مەترسی زیاد کردووە.