مۆسكۆ – AA
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە رووسیا، یەک ملیۆن و ٥٨١ هەزاری تێپەڕاند.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە بەرنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٧ هه‌زار و ٧١٧ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای بوون، ئه‌مه‌ش زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونه به كۆرۆنا کە له رۆژێكدا له‌و وڵاته‌دا تا ئێستا تۆمار كرابێت، به تۆماركردنی ئه‌م ژماره‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، یه‌ك ملیۆن و ٥٨١ هه‌زار و ٦٩٣ حاڵه‌ت.
هه‌روه‌ها ٣٦٦ كه‌سی دیكه به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢٧ هه‌زار و٣٠١ كه‌س.
له سه‌رانسه‌ری رووسیادا، هه‌ڵكشانی رۆژانه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له‌ڕێژه‌ی سه‌دا ١،١ ماوەتەوە.
له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و ٩٠٦ كه‌سی دیكه تووشی په‌تاكه بوون و ٦٦ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له‌و شاره گه‌یشتووه‌ته، ٤١٣ هه‌زار و ٩٢٨ كه‌س و حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ شه‌ش هه‌زار و ٦٤٤ كه‌س.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی و مافه‌كانی به‌كاربه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه دراوه کە ژماره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی له ته‌واوی رووسیا ئه‌نجامدراون ٥٩ ملیۆن و ٢٠٠ هەزاری تێپەڕاندوە.
بەهۆی زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دووبارە رێوشوێنە تەندروستییەکان لە رووسیا گیراونەتەوەبەر و هاووڵاتییان پێویستە لە سەرجەم شوێنە گشتییەکاندا دەمامک بەکاربهێنن.
هەروەها لە کاتژمێر ١١ی شەو تا شەشی بەیانی تەواوی یانەکانی شەوانە، چێشتخانە و باڕەکان دادەخرێن.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لە رووسیا لە ٣١ی کانوونی دووەمی رابردوودا تۆماركرا، هەروەها یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان به‌و په‌تایه لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، تۆمار کرا. له كۆتایی مانگی ئاداریشه‌وه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له‌و وڵاته كرا.
له یەکی ئه‌یلوولی رابردووه‌وه ساڵی نوێی خوێندن له‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه و به‌ستنی ده‌مامك و رەچاوکردنی دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵاتیی له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كراوه‌ته ناچاری.