Nuri Aydın,Gökhan Varan
29 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لەسەرانسەرى جيهان، ٤٤ مليۆن و ٧٧٤ هەزارى تێپەڕاند.
بەگوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى "Worldometer"، ژمارهی حاڵەتەكانى گیانلەدەستدان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە لە شارى وهان سەربە هەرێمى هوبى رۆژهەڵاتی چین سهری ههڵدا و لە سەرانسەرى جيهان تەشەنەی كرد، بۆ یەک ملیۆن و ١٧٩ هەزار و ٢٣٢ کەس بەرزبووەتەوە.
هەروەها ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە بۆ ٤٤ مليۆن و ٧٧٤ هەزار و ٩٣٥ حاڵهت بەرزبووەتەوە.
زۆرترين حاڵەتەکانى تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە نۆ مليۆن و ١٢٠ هەزار و ٧٥١ حاڵەتە.
لهدوای ئەمريكا، هيندستان (هەشت مليۆن و ٤٠ هەزار و ٢٠٣)، بەڕازيل (پێنج مليۆن و ٤٦٩ هەزار و ٧٥٥)، رووسيا (يەك مليۆن و ٥٦٣ هەزار و ٩٧٦)، فەڕەنسا (يەك مليۆن و ٢٣٥ هەزار و ١٣٢)، ئيسپانيا (يەك مليۆن و ١٩٤ هەزار و ٦٨١)، ئەرجەنتين (يەك مليۆن و ١٣٠ هەزار و ٥٣٣)، كۆلۆمبيا (يەك مليۆن و ٤١ هەزار و ٩٣٥)، بەريتانيا (٩٤٢ هەزار و ٢٧٥) و مەكسيك (٩٠٦ هەزار و ٨٦٣) حاڵەتی تووشبوون دێن.
هەروەها لە سەرانسەرى جيهاندا، ٣٢ مليۆن و ٧٢٧ هەزار و ٧٢١ تووشبووى پهتاكه دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی، چاكبوونەتەوە.