Ruslan Rehimov,Rewa Mahmut Hasan
10 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2017
باکو AA
ئازەربایجان مووشەک و گولـلە تۆپ لە رووسیا دەکرێت.
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە چوارچێوەی هاریکاری سەربازی نێوان هەردوو وڵاتدا، کۆمەڵێک چەکی تازە و تەقەمەنی گەیشتۆتە دەستیان لە رووسیاوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ژمارەیەکی زۆر گولـلە تۆپ و مووشەک گەیەنراونەتە بەندەری باکو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئاماژە بەوە دەکرێت بەو چەک و تەقەمەنیانە، هێڵی بەرگری و شەڕی سنووری نیوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەهێز دەکەن.