Zana Natık Kerem
10 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2017
جنێڤ ــ AA
ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری جنێڤ لە سویسرا، دانوستانەكانی جنێڤ "٧" تایبەت بە جەنگی ناوخۆی سووریا بە كۆبوونەوەی نێوان نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سووریا، ستافان دی میستورا و شاند رژێمی سووریا دەستی پێكرد.
واش بڕیارە لە میانی دانوستەكانی جێنڤ "٧"دا، ستافان دی میستورا لەگەڵ شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، كۆببێتەوە.
چاوەڕوان دەكرێت دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ سووریا، ستافان دی میستورا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز بكات و تیایدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەکان و ئەجندای دانوستەكانی جنێڤ "٧" بخاتە روو.
دوێنێ یەكشەممە، شاندی بەشداربووی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە دانوستانەكانی "٧" داوای كرد، ئاگربەستی باشووری رۆژئاوای سووریا درێژ بكرێتەوە كە بەر لە چەند رۆژێك لە بە رێككەوتن لە نێوان رووسیا، ئەمریكا و ئوردن راگەیەنرا.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو، ئوردن رایگەیاند كە لەگەڵ ئەمریكا و رووسیا لە بارەی ئاگربەست لە باشووری رۆژئاوای سووریا گەیشتوونەتە رێككەوتن.