Muhammet Ali Kemal
24 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2017
جنێڤ - AA
لە شاری شۆفهاوزنی سویسرا، هێرشبەرێک لەرێگەی مشاری کارەباییەوە ٥ کەسی بریندارکرد.
پۆلیسی سویسرا ئاماژەی بەوەکرد لە شاری شۆفهاوزنی سویسرا کە دەکەوێتە سەر سنووری ئەڵمانیا، کەسێک کە مشارێکی کارەبایی پێبووە، چووەتە ناو باڵەخانەی کۆمپانیای دڵنیایی تەندروستی و ٥ کەسی بریندارکردووە.
پۆلیس ئاشکرایکردووە کە دۆخی تەندروستی ٢ لە بریندارەکان ناجێگیرە و هاتوچۆش بۆ ناوچەی رووداوەکە، راگیراوە.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئەو ئۆتۆمبێلەی هێرشبەرەکە بەمەبەستی دوورکەوتنەوە لە ناوچەکە بەکاریهێناوە، دۆزراوەتەوە و هەوڵەکانیش بەمەبەستی دەستگیرکردنی بەردەوامە.
پۆلیس وێنەی هێرشبەرەکەی بڵاوکردووەتەوە و باسی لەوەشکردووە کە هێشتا هۆکاری ئەنجامدانی هێرشەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.
هاوکات پۆلیس ئاشکرایکردووە هێرشەکە تیرۆریستیی نییە.