Ahmet Dursun,Muhammet Ali Kemal
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌وازی له سه‌ركرده ئێرانییه‌كان كرد "په‌یوه‌ندیی پێوه‌بكه‌ن"، به‌مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندییكردنی راسته‌وخۆ به تره‌مپه‌وه له‌لایه‌ن تارانه‌وه، كۆشكی سپی ژماره‌یه‌كی ته‌له‌فۆنی راده‌ستی كاربه‌ده‌سته سویسرییه‌كان كرد كه نێوه‌ندگیریی دیپلۆماسیی له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌ی كه زانیاریی داوه‌ته كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مریكی، كۆشكی سپی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده ئێرانییه‌كان بتوانن به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی پێوه‌بكه‌ن، رۆژی پێنج شه‌ممه ژماره‌یه‌كی ته‌له‌فۆنی راده‌ستی كاربه‌ده‌سته سویسرییه‌كان كردووه.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كه باسی له‌وه‌كردووه ئه‌گه‌ری زۆره ئێرانییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ی كۆشكی سپی بێده‌نگیی هه‌ڵببژێرن و تا ئه‌و كاته‌ش كه ئێرانییه‌كان به‌تایبه‌ت داوای نه‌كه‌ن، ژماره ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان له‌لایه‌ن سویسراوه نادرێتێ.