Recep Şakar,Ramal Abdullah Mahmood
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2019
مێلبۆرن – AA
فیدراسیۆنی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ئیسلامی ئوستڕالیا له شاری مێلبۆرن ڕێكلامێكی سه‌ر شاشه‌یان ههڵّواسی به بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه كه تیایدا وێنه‌ی سهرۆكۆهزیرانی نیوزله‌ندا جاسیندا ئاردێرن-ی تیادا به‌كارهاتووه.
له رێكلامه‌كه‌دا ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئاردێرن به‌كارهاتووه كه دوای ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌ی كرایه سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی كرایستچه‌رچ باوه‌شی به ژنێكی مسوڵماندا كردبوو. ڕێكلامه‌كه له سه‌ر شاشه‌یه‌كی ناوچه‌ی برۆادمیادۆس-ی مێلبۆرن هه‌ڵواسراوه كه مسوڵمانی زۆر له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه دكتۆر راتهب جنێد به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند وه‌ك پشتیوانی له هاوسۆزی ده‌ربڕینی ئاردێرن بۆ لێقه‌وماوانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه، وێنه‌ی ناوبراویان له رێكلامه‌كه‌دا بڵاوكردۆته‌وه.