بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت تره‌مپ ئه‌وپشتیوانییه‌ی مه‌به‌ستی بووه بۆ یه‌په‌گه ده‌ستی نه‌كه‌وتووه
Washington DC
واشنتۆن - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت ئیداره‌ی ئه‌مریكا له كاتی كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له سووریا، ئه‌و پشتیوانییه‌ی له ئه‌ورووپا و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌ستنه‌كه‌وتووه كه مه‌به‌ستی بوو بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كه ناوی هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنێت و له سووریا كۆنترۆڵی كردوون، به‌ده‌ستیبهێنێت.
له هه‌واڵێكدا كه له رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا پشت به زانیارییه‌كانی كاربه‌ده‌سته ئه‌مریكی و بیانییه‌كان به‌ستراوه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ تا ئه‌مڕۆ داوای له ٢١ وڵات كردووه سه‌رباز ره‌وانه‌ی سووریا بكه‌ن، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش كراوه كه نیوه‌ی ئه‌مانه وه‌ڵامی ئه‌رێنی داواكارییه‌كه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه‌ی كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرابكرێت تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه، به‌ڵێنی پشتیوانی‌یان له ئاستێكی زۆر كه‌مدا، داوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئیداره‌ی تره‌مپ تا ئێستا دوو گه‌ڕ كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌ورووپییه‌كانی كردووه و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا له كانوونی دووه‌مدا گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كانیان له پایته‌ختی هه‌ریه‌ك له وڵاته‌كانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، دانمارك، ئوستڕاڵیا، نه‌رویج و به‌لجیكا ئه‌نجامداوه.
باس له‌وه‌یشكراوه كه ئه‌مریكا له هه‌فته‌كانی رابردوودا له‌گه‌ڵ 14 وڵاتی ئه‌ورووپیدا گفتوگۆی كردووه و داوای پشتیوانی لۆجستی، مه‌شقی سه‌ربازیی و هاوكاری دارایی لێكردوون به مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری.
زۆرێك له وڵاتانی ئه‌ورووپا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه به هۆی گوشاری سیاسیی ناوخۆییه‌وه ته‌نها ویستویانه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا هه‌بن، به‌ڵام له قۆناغی دوای داعشدا نایانه‌وێت له سووریادا بن، هه‌ندێک وڵاتی دیكه‌یان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ئه‌مریكا ورده‌كاری ستراتیجی له سووریا رابگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێكی دیكه‌شیان باسیان له‌وه كردووه كه ده‌توانن ته‌نها له بابه‌ته‌كانی هاوكاری مرۆیی‌دا پشتیوانی پیشكه‌ش بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاماژه به‌وه كرا كه ئه‌مریكا داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی كردووه پشتیوانی دارایی و هاوكاری ناسه‌ربازیی پێشكه‌ش بكه‌ن.
جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌ده‌ستنه‌هێنانی پشتیوانی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه بۆ رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی هاوپه‌یمان و هاوبه‌شی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنتڕۆڵی كردوون كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكاش له سووریا ئاڵۆزتر كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا نه‌یتوانی پشتیوانی ئه‌ورووپا بۆ رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت سه‌رنجی خۆی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا بكات بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسێكی به‌رگری ئه‌مریكی به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كان كه له‌گه‌ڵ توركیا له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام له سووریا به‌رده‌وامن، به به‌راورد به ته‌وه‌ره‌كانی دیكه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا تا راده‌یه‌ك به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیووه".