Hemın Othman Mohammed
01 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2016
پزیشكه‌كانی سویسرا، به نه‌شته‌رگه‌ری دووانه‌یه‌كی هه‌شت رۆژیان له یه‌كتری جیاكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی ئینسێلسپیتاڵ له شاری بێرنی سویسراوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه لیدیا و مایا، بچووكترین دووانه بوون تا ئه‌مڕۆ به نه‌شته‌رگه‌ری له‌یه‌كتری جیاكرابێتنهوه.
سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵان ستیفان بێرگه‌ر رایگه‌یاند: "ئه‌و دووانه‌یه‌ی له 10ی كانوونی یه‌كه‌می 2015دا، به نه‌شته‌رگه‌ری له یه‌كتری جیاكرانه‌وه نهشتهرگهیهكهیان ماوه‌ی پینج كاتژمێری خایاند و له‌لایه‌ن 13 نه‌شته‌رگه‌ره‌وه ئه‌نجامدرا، له ئیستاشدا باری ته‌ندروستیان زۆر باشه.
گوتیشی: "پلانمان دانابوو له ته‌مه‌نی چه‌ند مانگی‌دا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌یان بۆ بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باری دۆخی دووانهكهوه ناچاربووین نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ بكه‌ین. پێشتر جه‌سته‌ی هێنده‌ی بچووكی منداڵان به سه‌ركه‌وتوویی له یه‌كتری جیانه‌كراونه‌ته‌وه. به‌ڵام تیمه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتووبوون له جیاكردنه‌وه‌ی دووانه‌یه‌كی هه‌شت رۆژی و له ئێستاشدا باری ته‌ندروستیان زۆر باشه".