Gamze Türkoğlu Oğuz,Emel Öz Gözellik,Zehra Ulucak
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ره‌ڕای گرتنه‌به‌ری رێوشوێن دژ به جگه‌ره له زۆر وڵات‌دا، به‌ڵام هێشتا زیاد له ملیارێك كه‌س له جیهاندا جگه‌ره ده‌كێشن، هه‌موو ساڵیك نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌س به‌هۆكاری جگه‌ره گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی 2017ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، جگه‌ره یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌كانی ته‌ندروستی گشتیی كه رووبه‌ڕووی جیهان بووه‌ته‌وه، ساڵانه نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن كه‌س به‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له كاتێكدا شه‌ش ملیۆن كه‌س له‌وانه‌ی به‌هۆی جگه‌ره‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن راسته‌وخۆ جگه‌ره ده‌كێشن، نزیکەی 890 هه‌زار كه‌س ئه‌و كه‌سانه‌ن كه جگه‌ره ناكێشن به‌ڵكو دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستكردوون.
له ناو جگه‌ره‌دا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار مادده‌ی كیمیایی هه‌یه. له‌وانه‌یش 90 مادده‌یان به‌شێكیان هۆكارن بۆ شێرپه‌نجه، به‌شێكی دیكه‌شیان گومانده‌كرێت هۆكاربن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه ساڵی 2015 نوێیكردووەتەوە، ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین جگه‌ره‌یان تێدا ده‌كێشرێت بریتین له ئیندۆنیزیا، رووسیا و چین.