Barış Gündoğan,Hemın Othman Mohammed
26 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له دیسکی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، ره‌جه‌ب ئاكداغ، باسی له‌و خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیانه كرد كه له توركیادا پێشكه‌ش به كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی سووری كراوه.
ئاكداغ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا چوار ملیۆن په‌نابه‌ری له‌خۆگرتووه كه له سووریاوه هاتوون. له وه‌ڵامی پرسیاریكدا كه ئایا ئه‌و خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیانه‌ی پێشكه‌ش به سوورییه‌كان كراوه له چ ئاستێكدایه، ئاكداغ رایگه‌یاند: "سوپاس بۆ خوا كه هه‌لی بۆ ره‌خساندین و ئێمه‌ش ئه‌م میواندارییه ده‌كه‌ین".
ئاكداغ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیایه‌كی به‌هێز ناخوازرێت، له سه‌رده‌مێكدا كه رووبه‌ڕووی ئه‌وه‌نده هێرش بووه‌ته‌وه، توركیا هاوكاری سته‌مدیده‌كانی كردووه و پشتیوانی كردوون، كه ئه‌وه‌یش گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه بۆ مانه‌وه.
ئاكداغ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ناتوانریت به روونكردنه‌وه ئه‌وه رابگه‌یه‌ندرێت و، گوتی: "له‌و باوه‌ڕه‌دام كه وه‌ك وڵات چه‌نده هاوكاری سته‌مدیده و لێقه‌وماوان بكه‌ین، خوا ئه‌وه‌نده یارمه‌تی ئێمه ده‌دات".
ره‌جه‌ب ئاكداغ باسی له‌وه كرد كه كه‌سانێك هه‌ن له توركیادا له‌وه تێناگه‌ن و ده‌ڵێن بهمن چی پاره‌ی نییه. به‌ڵام ئه‌وانه ژماره‌یان زۆر كه‌مه و ، گوتی: "هه‌ر له بواری په‌روه‌رده‌وه تا ته‌ندروستی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری په‌نابه‌ران كراوه و پێویستییه‌كانیان ده‌سته‌به‌ركراوه".