Sangar Hamad Azeez
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2018
جنێف - AA
کۆمپانییەکی سویسری رایگەیاند کە بە مۆڵەتی دەسەڵاتدارانی سووریا، پێنج تۆن گازی ئایزۆپرۆپانۆلی هەناردەی سووریا کردووە کە گازی سارینی پێ دروستدەکرێت.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ( RTS) سویسری، لە مایسی ٢٠١٤، دوای شەش مانگ لە لەناوبردنی ١٣٣تۆن گازی ئایزۆپرۆپانۆڵ لە لایەن رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، کۆمپانیایەکی سویسری ئەو گازەی هەناردەی سووریا کردووە.
لە هەواڵەکە ئاماژە بەوە کراوە کە سویسرا پشتراستی کردووەتەوە کە سووریا ماددەی قەدەغەکراو هاوردە دەکات.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ماددەکە بۆ کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت بووە کە دەرمان بەهەم دەهێنێت و هیچ پەیوەندییەکی بە رژێمی سووریا نەبووە.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە ئەورووپا دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییە کەچی لە ساڵی ٢٠١٤ هیچ رێگرییەکی لە هاوردەکردنی ئەو گازە نەکردووە لە لایەن سووریاوە.