Emre Gürkan Abay
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2018
مۆسکۆ – AA
سەرۆکى کۆمپانیای فەرمى پیشەسازى بەرگرى رووسیا، ئەلێکساندەر میخیێڤ رایگەیاند "دەستکرا بە دروستکردنی مووشەکى سیستەمى بەرگرى ئاسمانى جۆری S-400 کە بۆ تورکیا هاوردە دەکرێت".
ئەلیکساندەر میخیێڤ، بە ئاژانسی هەواڵی رووسیای راگەیاند کە سەبارەت بە بابەتەکە گەیشتوون بە رێککەوتن، دروستکردن دەستیپێکردووە و هەموو بەرپرسیاریەتەکانمان دەربارەى ئەو بابەتە بەجێدەگەیەنین.
ئەلیکساندەر میخیێڤ لە درێژەى قسەکانیدا ئاماژەى بەوەشدا کە هێشتا دەستیان بە گواستنەوەى مووشەکەکان نەکردووە.
تورکیا ساڵی رابردوو دوو مووشەکى جۆرى S-400ى لە رووسیا کڕی و بەرپرسانی هەردوو وڵات لە ئەنقەرە واژوویان لەسەر رێککەوتننامەکە کرد.