Emel Öz Gözellik
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاکامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ک له چیاكانی ئاڵپ له سویسرا، 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌رپرسانی پۆلیسی سویسرا رایانگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی كۆن له باشووری ئه‌و وڵاته له چیاكانی ئاڵپ به 20 سه‌رنشینه‌وه كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
به‌رپرسان رایانگه‌یاندووه له ئاکامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌دا سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تیمەکانی گه‌ڕان و پشكنین ره‌وانه‌ی ناوچهكهكران و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستی پێكردووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێش له ناوچه‌یه‌كی دارستانی سویسرا فڕۆكه‌یه‌كی بچووك كه‌وته‌خواره‌وه و له‌ئه‌نجامدا چوار كه‌س له‌یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ستدا.