Bayram Altuğ
04 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2019
جنێڤ - AA
توركیا له‌سه‌ر ئاستی نووسینگەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ و كاربه‌ده‌ستانی سویسرا، واژووكردنی "پلانی كار" و كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی زانیاریی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه له‌گه‌ڵ تیرۆریستی په‌كه‌كه، فه‌رهاد عه‌بدی شاهین كه فه‌رمانده‌یی هه‌سه‌ده‌ی ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه ده‌كات، ئیدانە كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له نوێنه‌رایه‌تیی هه‌میشه‌یی توركیا له نووسینگەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ دهستكهوتوون، نوێنه‌رایه‌تییه‌كه به شێوه‌ی زاره‌كی كاردانه‌وه‌ی توركیای گه‌یاندووه‌ته بریكاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نووسینگەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ سه‌باره‌ت به واژووكردنی "پلانی كار"هكه.
نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی ده‌ستبه‌جێ له‌دوای سه‌ركۆنه‌كردنه زارهكییهكه، دوو یاداشتنامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی رادەستی هه‌ریه‌ك له نووسینگەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ و كاربه‌ده‌ستانی سویسرا کردووە.
نوێنه‌رایه‌تییه‌كی توركیا له هه‌ردوو یاداشتنامه‌كه‌دا ئه‌و دۆكیومێنته‌ی هاوپێچ كردووه كه تایبه‌ته به داواكراوبوونی تیرۆریستی په‌كه‌كه، فه‌رهاد عه‌بدی شاهین به بوڵته‌نی سوور له لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه په‌یوه‌ندیی به نووسینگەی نوێنه‌ری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، گێر پێدرسن كردووه و سه‌باره‌ت به ئاگا‌داربوو‌نیان له واژووكردنی "پلانی كار"هكه پرسیاری لێكردوون. له وه‌ڵامدا كاربه‌ده‌ستانی نووسینگەکە ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به‌و رێوره‌سمه نه‌بووه.