Hasan Namlı,Mohammed Baqi Hussein
04 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2019
شرناخ - AA
قایمقامی شارۆچكەی بەیت و شەبابی شرناخ ئیسماعیل پەندیك، بەمەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هاووڵاتیان، خۆی فێری زمانی كوردی دەكات.
پەندیك كە دە مانگ لەمەوبەر وەك قایمقامی شارۆچكەكە دامەزرێنراوە، بڕیاریدا لەپێناو ئەوەی بتوانێت بەزمانی دایك لەگەڵ هاووڵاتیان گفتوگۆ بكات، خۆی فێری زمانی كوردی بكات.
ناوبراو لە كتێبەكانەوە دەستی بە فێربوونی كوردی كردووە و بەپێی كات ئەوەی فێری بووە لەگەڵ فەرمانبەرە كوردەكان بەرەوپێش بردووە.
ئەم قایمقامە ئامانجی ئەوەیە كە بتوانێت لەگەڵ ئەو هاووڵاتییانەی سەردانی دەكەن، وەك خۆیان قسە بكات و لەو ڕێگەوە دڵیان بەدەستبهێنێت.
پێندیك لەلێدوانێكیدا بۆ پەیامنێری ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا، لەپێناو بەهێزكردنی پەیوەندیی دەروونی هاووڵاتی و حكوومەت بڕیاریداوە فێری كوردی ببێت.
ناوبراو باسی لەوەش كردووە كە دەبینێت هاووڵاتیانی شارۆچكەكەش بەباشی توركی فێربوون و قسەی پێبكەن و گوتی، "ئامانجی ئەوەم بۆ خۆم داناوە، تا ئەوكاتەی لێرە دەستبەكارم، دەبێت هێندەی هاووڵاتییانی ئێرە كوردی فێرببم".