Mazın Asad
26 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، بانگھێشتی باڵیۆزی سویسرا لە ئەنقەرە واڵتەر ھاڤنەر-ی بۆ وەزارەت کرد و لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لایەنگرانی پەکەکە لە شاری بێرن و تیایدا بە ئامانجکردنی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، نیگەرانی بە ناوبراو راگەیەندرا.
سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایانگەیاند بەھۆی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی جەماوەری لایەنگرانی پەکەکە لە شاری بێرن-ی پایتەختی سویسرا و تێدا کردنەوەی لافیتەیەک لە دژی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، دوێنێ باڵیۆزی سویسرا لە ئەنقەرە واڵتەر ھاڤنەر داوەتی وەزارەت کراوە کە لە دەرەوەی ئەنقەرە بوو.
جێگری راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کان ئەسەنەر ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ی نیوەڕۆ لەگەڵ ھاڤنەر کۆبووەتەوە و لەوبارەیەوە جارێکی دیکە نیگەرانی بە ناوبراو راگەیاندووە.
سەرچاوەکان ئاماژەی بەوەش دەکەن کە پێویستە بێ بەفیرۆِدانی کات تۆمەتباران دیاری بکرێت و سزایان بدرێتەوە و راشیانگەیاند کە لە پێناو دووبارە نەبوونی رووداوێکی لەو شێوەیە، پێویستە رێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە بگیرێتەبەر.
ئەمەش لەکاتێکدا کە دوێنێ بەھۆی ئەوەی ئەوەی باڵیۆزی سویسرا لە ئەنقەر واڵتەر ھانڤەر لە دەرەوەی ئەنقەرە بوو، لە جیاتی راوێژکاری باڵیۆزەکە بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کرابوو و لەوبارەیەوە کاردانەوەی تورکیا نیشان درا. ئەو بەرپرسەی سویسرا دوێنێ کاتژمێر ٧ی ئێوارە بانگھێشتی وەزارەت کرا و تیایدا کۆبوونەوەی جەماوەری لایەنگرانی پەکەکە لە شاری بێرن و بەرزکردنەوەی لافیتە دژی ئەردۆغان پرۆتێستۆ کرابوو.