Ramal Abdullah Mahmood
24 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2017
دۆحە – AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی کۆبۆوە.
ئەردۆغان لە دوا وێستگەی گەشتەکەی بۆ وڵاتانی کەنداو لە دۆحە لەگەڵ میری قەتەر ئاسانی کۆبۆوە.
کۆبوونەوەکە نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند.
سەرەتا لە دیوانی میری قەتەر سەرکۆمار ئەردۆغان و ئالسانی کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵیان ئەنجامدا، دواتر لە میانی کۆبوونەوەی شاندی هەردوولا بۆ جاری دووەم کۆبوونەوە.
دوای هەردوو کۆبوونەوەکە خوانی نیوەڕۆ لەسەر شەرەفی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رێکخرا.