Fatih Erel
02 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2016
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ستیڤان دیمیستورا لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی سووریا لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جێنڤ لەگەڵ شاندی ئۆپۆزسیۆنی کۆبووەوە.
لە چوارەم رۆژی دەستپێکردنی کۆبوونەوەکانی جنێڤ لە نێوان دیمستورا و ھەردوو شاندی رژێم و ئۆپۆزسیۆنی سووریا، دیمستورا لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ لەگەڵ شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا جارێکی دیکە کۆبووەوە.
گوتەبێژی شاندی ئۆپۆزسیۆن، سەلیم ئەلموسڵات پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ دیمستورا لە روونکردنەوەیەکیدا رایگەیاند کە شاندی ئۆپۆزسیۆن لە ئەنجامی ئەو پەیامە ئەرێنیانەی وەری گرتووە بڕیارییان داوە لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان کۆببێتەوە.
ئەلموسڵات گوتی: "ئێمە لە پێناو پەیرەوکردنی بڕیارنامەی تایبەت بە نەخشەرێگای سووریا لە ژمارە یاسای ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی، ھەڵگرتنی ئابلۆقەی سەرمان و کۆتایی ھێنان بە ھێرشکردنە سەر سڤیلەکان ھاتووین. ھاوکات گەرەنتیمان لە وڵاتانی دۆست و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەگرت و پەیامی ئەرێنیمان لە لایەن دیمستورا بەدەست ھێنا. لە پێناو نەھێشتنی ئازارەکان لە سووریا ھەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە".
شاندی ئۆپۆزسیۆن بێ ئەوەی روونکردنەوەی رۆژنامەوانی بدات گەیشتە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ و چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ دیمستورا، روونکردنەوەیەکی رۆژنامەوانی بدەن.
ھاوکات دوای کۆبوونەوەی دیمستورا و شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، چاوەڕوان دەکرێت دیمستورا ئەمڕۆ یاخود سبەی لەگەڵ شاندی رژێمی سووریا کۆببێتەوە.
شاندی ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوای ھەڵگرتنی ئابلوقەی سەرییان، ئازادکردنی زیندانییەکان، گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی و وەستاندنی ھێرشەکانی ئاسمانی رووسیا دەکەن. رۆژەڤی کۆبوونەوەکان پەیرەوکردنی بڕیارنامەی تایبەت بە نەخشەرێگای سووریا لە ژمارە یاسای ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە لە ١٤ی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو پەسەند کرا.