Sangar Hamad Azeez
02 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2016
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوە خۆکوژییەکەی بەردەم بەڕێوبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سنوورپارێزی کابولی پایتەختی ئەفغانستان گەیشتە ٢٠ کەس.
لە روونكردنەوەیەكدا گوتەبێژی وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان سدیق سدیقی گوتی: "پەلامارێكی خۆكوژی كرایە سەر بەڕێوبەرایەتی گشتیی پۆلیسی سنوورپارێزی كابول و بەهۆیەوە ٢٠ كەس كوژران و ٢٩ی دیكەش بریندار بوون".
جێگای باسە دوێنێ لە دوای تەقینەوەكە گوتەبێژی پۆلیسی كابول بەشیر موجاهید رایگەیاندبوو كەوا بەهۆی رووداوەکەوە ٩ كەس كوژراون و ١٢ی دیكەش بریندار بوون.
پێشتریش بزووتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیارەتی خۆی لە تەقینەوەكە راگەیاندبوو.