Mohammed Baqi Hussein
10 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2017
ئیستانبۆل - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "به جێبه‌جێكردنی هێڵه‌كانی بۆریی گازی سروشتیی باكو-تبلیسی-جه‌یهان، باكو-تبلیسی-ئه‌رزەڕۆم نیشانی جیهانماندا تا چه‌ند هه‌ماهه‌نگییه ناوچه‌ییه‌كان كاریگه‌رییان هه‌یه. ئێستاش ئه‌م ههماهههنگییه به جێبه‌جێكردنی هێڵی بۆریی گازی سروشتیی Trans Anadolu له ده‌رچه‌ی باشووره‌وه فراوانتر ده‌كه‌ین. به خستنه‌كاری پڕۆژه‌ی TANAP له ساڵی داهاتوودا، ساڵانه بڕی شه‌ش ملیار مه‌ترسێجا گازی سروشتی له ئازه‌ربایجان ده‌كڕین. هه‌روه‌ها له ساڵی 2020ه‌وه ساڵانه بڕی 10 ملیار مه‌ترسێجا گازی سروشتی بۆ ئه‌ورووپا ده‌گوازینه‌وه. ئه‌م گازه له رێگه‌ی هێڵی Trans Adriyatik له باشووره‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌ورووپا."
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: ''دەمەوێت جارێکی دیکە ئەوە وەبیربھێنمەوە کە سەرچاوەکانی ھایدرۆکاربۆنی بە تایبەت دەورووبەری قوبرس، ھی ھەردوولایە. ماوەیەکی دوور و درێژە ئەوە بە سەرکردایەتی رۆمەکان دەڵێین کە لەماوەی چەند رۆژی داھاتوودا خۆیان لە ھەڵوێست و کردەوەی تاکلایەنە لە خۆرھەڵاتی دەریای ناوەڕاست بگرن. تورکیا مافەکانی خۆی و مافی تورکەکانی قوبرس تا دوایین خاڵ دەپارێزێت. بە سوودتر دەبێت ئەگەر بێت و سەرکردایەتی رۆمەکانی قوبرس لەجیاتی بە بنبەست گەیاندنی ئاشتی و کار و چالاکییەکانی گەڕانی تاکلایەنە، ھەڵوێستێکی بنیاتنەرانە بگرنە بەر''.
یڵدرم گوتیشی: "پرۆژەی ھاوبەشمان لەگەڵ رووسیا بە ناوی پرۆژەی تەووژمی تورکیەوە، ھاوکات ھەوڵەکانمان بۆ پاراستنی ئاسایشی وزە زیاتر دەکات. رێککەوتنی حکوومەتی ھەردوولا لەسەر تەووژمی تورکی لە مانگی شوباتدا کەوتۆتە بواری جێبەجێکردن، بەمەش کارەکانی پرۆژەکە خێرایی زیاتری بە خۆیەوە بینیوە. لەکاتی تەواوبوونی پرۆژەکەدا لە ٢٠١٩دا، تورکیا دەتوانێت ١٥،٧٥ ملیار مەترسێجا ھاوشێوەی تەووژمی شین راستەوخۆ لە رووسیا وەرگرێت".