Sertaç Bulur,Ramal Abdullah Mahmood
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کاتژمێر ١٠:٠٠ بە فڕۆکەی تایبەتی جۆری TUR بەرەو ئازەربایجان بەڕێ کەوت.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئیسماعیل قارەمان و پارێزگاری ئەنقەرە، ئەرجان تۆپاجا و بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی ئەنقەرە، سەروەت یڵماز و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە بەڕێ کرا.
شاندی یاوەری ئەردۆغان پێکدێن لە ئەمنیە ئەردۆغان-ی هاوسەری و وەزیری ئابووری، نیهات زەیبەکچی و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری پەروەردە، عیسمەت یڵماز و وەزیری بەرگری، نورەددین جانیکلی و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی، ئەحمەد ئارسڵان.
سەرکۆمار ئەردۆغان بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی هێڵی "رێگای ئاسنی باکو-تبلیس-قەرس"دا دەکات و لەگەڵ سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ تاکو وێستگەی ئاڵات گەشت دەکات. لە ئێوارەخوانی ئەمڕۆش ئەردۆغان و عەلیێڤ بەیەکەوە کۆدەبنەوە.