Sangar Hamad Azeez
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2017
باکو - AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ ، هازار ئیبراهیمی وەک باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ئەنقەرە دەستنیشانکرد.
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سەرۆکایەتی کۆماری ئازەربایجان، هازار ئیبراهیم کە پێشتر ئەرکی نوێنەری هەمیشەیی ئازەربایجان لە نەتەوە یەکگرتووەکانی پێسپێردرابوو، لە لایەن سەرکۆماری وڵاتەکەوە وەک باڵیۆزی ئازەربایجان لە ئەنقەرە دەستنیشانکرا.
جگە لەمەش ئیبراهیم پێشتر ئەرکی باڵیۆزی ئازەربایجان لە واشنتۆن و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بەڕێوەبردووە.