Mazın Asad
05 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن - AA
پرۆژە یاسای بوودجەی ئەمریکا بۆ ٢٠١٨ کە بە ٤.١ ترلیۆن دۆلار خەملێنراوە و لە لایەن ئیدارەی ترەمپەوە پێشکەش کرا، لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە ٢١٩ دەنگ بەرامبەر بە ٢٠٦ دەنگ پەسەند کرا.
پەسەندکردنی پرۆژە یاساکە بە ھەنگاوێکی گرنگ بۆ چاکسازی باج دادەنرێت.
سەرجەم نوێنەرانی دیموکراتەکان دژی پرۆژە یاساکە وەستان و ١٨ پەرلەمانتاری کۆماریخوازەکانیش دەنگیان بە "نەخێر" دا.
پرۆژە یاسای بوودجەی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠١٨ کە بە ٤.١ ترلیۆن دۆلار خەملێنراوە، بە ٢١٩ دەنگی "بەڵێ" بەرامبەر بە ٢٠٦ دەنگی "نەخێر" پەسەند کرا.
لە چوارچێوەی پرۆژە یاساکەدا لە ١٠ ساڵی داھاتوو بە بڕی پێنج ملیۆن ترلیۆن پلان بۆ کەمکردنەوەی خەرجی دامودەزگاکانی حکوومی دانراوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پاوک ریان لەبارەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بوودجە، رایگەیاند "ئەم بوودجەیە ھاوکار دەبێت بۆ دروستکردنی ھاوسەنگی لەنێوان گەشەکردنی ئابووری و قەرزەکان".