Zana Natık Kerem
29 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2017
بەغدا ــ AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد مەحجوب نیگەرانی وەزارتەكەیانی لە بارەی راگەیاندنی تاك لایەنەی بەرپرسانی كەتەلۆنیا بۆ جبابوونەوە لە ئیسپانیا نیشان دا و رایگەیاند كە عێراق پشتیوانی لە یەكێتی ئیسپانیا دەكات.
لە بەیاننامەیەكدا، ئەحمەد مەحجوب ئاماژەی بەوە داوە كە وەزارەتی دەرەوەی عێراق نیگەرانە لە بارەی ئەوەی بەرپرسانی كەتەلۆنیا تاك لایەنە بڕیاری جیابوونەوەیان لە ئیپسانیا راگەیاندووە و ئەو كارە پێچەوانەی بنەماكانی دەستووری ئیسپانیایە بۆ ساڵی ١٩٧٨.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راشیگەیاندووە كە لەوانەیە ئەو بڕیارەی بەرپرسانی كەتەلۆنیا ئاسایش و پێكەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ پڕۆسەی دیموكراسی لە شانشینی ئیسپانیا بخەتە مەترسییەوە.
ئەحمەد مەحجوب روونشی كردەوە كە وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای دان بەخۆداگرتن، هەروەها پابەندبوون بە دەستوور دەكات كە دەستەبەری پاراستنی یەكێتی و سەروەری ئیسپانیا دەكات.
ناوبراو راشیگەیاندووە، عێراق پاڵپشتی لە گەل و حكوومەتی ئیسپانیا دەكات بۆ رووبەڕبوونەوەی ئەو بەرنگارییەی كە یەكێتی ئەو وڵاتەی كردووەتە ئامانج.
رۆژی هەینی رابردوو پەرلەمانی كەتەلۆنیا بە شێوەیەکی تاك لایەنە جیابوونەوەی لە ئیسپانیا راگەیاند.
هەر دوای ئەو بڕیارە سەرۆكوەزیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راخۆی رایگەیاند كە لە چوارچێوەی ئەو دەسەڵاتەی بە پێی ماددەی ١٥٥ی دەستوور پێی دراوە، حكوومەتی خۆبەڕێوەبەری كەتەلۆنیای هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا كە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ٢١ی كانوونی یەكەمی داھاتوودا لە کەتەلۆنیا ئەنجامبدرێت.