ئازەربایجان.. یادی قوربانییانی "کانوونی دووەمی خوێناوی"
- لە باکوی پایتەختی ئازەربایجان یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی ٢٠ی کانوونی دووەم کە بە "کانوونی دووەمی خوێناوی" چووەتە مێژووەوە و بووەتە سیمبولی سەربەخۆیی، دەکرێتەوە.
Baki
باک‌و - AA
لە باکوی پایتەختی ئازەربایجان یادی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی ٢٠ی کانوونی دووەم کە بە "کانوونی دووەمی خوێناوی" چووەتە مێژووەوە و بووەتە سیمبولی سەربەخۆیی، دەکرێتەوە.
ئازەربایجانییەکان بە مەبەستی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژیی ساڵی ١٩٩٠، روویان کردە شەقامی شەهیدانی باک‌و. دانیشتوان لە باک‌و و شوێنەکانی دیکەوە هاتبوون و لەبەردەم گۆڕستانی شەهیداندا نۆرەیان گرتبوو. دوای دانانی گوڵ لەسەر گۆڕەکان، ئامادەبووان نزایان بۆ شەهیدەکان کرد.
لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی تەواودا بە کاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە، هەمووان خولەکێک بۆ گیانی شەهیدەکان بەبێ دەنگی وەستان. بەدرێژایی ئەو خولەکە، کەشتییەکان، شەمەندەفەرەکان و پاسەکان هۆڕنیان لێدا.
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیبراهیم عەلیێڤ لە رێگەی شاشە گەورەکانەوە بەشداریی لە رێورەسمەکەدا کرد. بەدەم لێدانی سروودی نیشتمانیی وڵاتەوە، عەلیێڤ تاجە گوڵینەی لەسەر مۆنومێنتی ئاگری هەمیشەیی دانا.
باڵیۆزی توركیا له باكو، ئه‌ركان ئۆزۆراڵ و كارمه‌نده‌كانی باڵیۆزخانه‌كه، نوێنه‌رانی ده‌زگا و رێكخراوه توركیه‌كان له باكو سه‌ردانی شه‌قامی شه‌هیدانیان كرد.
له ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٩٩، هه‌زاران ئازه‌ربایجانی كه ده‌یانویست كاردانه‌وه نیشان بده‌ن دژبه زیادبوونی داخوازی ئه‌رمه‌نیه‌كان بۆ خاك و كاردنه‌وه به‌رامبه‌ر حكوومه‌تی سۆڤیه‌ت، روویان له مه‌یدانی ئازادی كرد و ده‌ستیان به میتینگی درێژخایه‌ن كرد.
سوپای سۆڤیه‌ت به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی میتینگه‌كان له ٢٠ی كانوونی یه‌كه‌مدا چووه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكو و نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌سی كوشت كه ژن و منداڵیشیان له‌نێودابوو، سه‌دان كه‌سیشی برینداركرد.
شه‌هیده‌كان به به‌شداریی سه‌دان كه‌س و به چاوی پڕفرمێسك و گوڵی سووره‌وه له شه‌قامی شه‌هیدانی ئه‌مڕۆ به‌خاك سپێردران.
ئازه‌ربایجانیه‌كان ٢٩ ساڵه له ٢٠ی كانوونی دووه‌مدا به گوڵی سوور كه بووه‌ته هێمای قوربانیانی ٢٠ی كانوونی دووه‌می ١٩٩٠ یادی ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن