سولەیمان سۆیڵو: "په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێگه‌ی هه‌بێت"
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو: "هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادار زۆر گرنگە. رێکخراوی تیرۆریستی دەیەوێت لێرەدا پێگەی هەبێت. ده‌بێت له ئاماده‌باشیدابین دژ به هه‌ر چالاكییه‌كی په‌كه‌كه".
Samsun
سامسون - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو له "كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایشی ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن" كه له شاری سامسون رێكخرا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا سۆیڵو جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كرده‌وه كه له 31ی ئاداردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا پێگه‌ی هه‌بێت و، رایگه‌یاند: "هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ورووپادا به‌لای كه‌سه‌وه گرنگ نییه له سیستمی جیهانیدا، به‌ڵام هاوشێوەی هەموو هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئاداریش لە رووی سیستمەوە زۆر گرنگە و لەم قۆناغەدا هەندێک ناوەندی هێزی دیاریکراو لە هەوڵی جێگیرکردنی پێگەیاندان"
سۆیڵو راشیگه‌یاند: "رێکخراوی تیرۆریستی دەیەوێت لێرەدا پێگەی هەبێت. ئەوانەی کە بە سەقامگیریی تورکیا ناڕەحەتن، دەیانەوێت پێگەی خۆیان قایم بکەن، به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هاوسه‌نگیه جیهانییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی شوێنانی دیكه راگرن به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یانه‌وێت له‌م قۆناغه‌دا پێگه‌یان هه‌بێت".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سۆیڵو، باسی له‌وه كرد كه رێوشوێنی زیاده‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر له‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی په‌كه‌كه له قۆناغی هه‌لبژاردندا دروستی ده‌كات، ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ساڵی رابردوو هه‌وڵه‌كانی په‌كه‌كه بۆ كرانه‌وه به‌ڕووی ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌ش، به‌تایبه‌تی گونده‌واری ئێره‌دا له ئارادابووه.
سوله‌یمان سۆیلو باسی له‌وه كرد كه په‌كه‌كه له هه‌مان چوارچێوه‌دا هه‌وڵیداوه ئاراسته‌یه‌كی نوێ له رێگه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه دروست بكات بۆ دوو سه‌رچاوه‌ی داهاتی رێكخراوه‌كه كه قاچاخچی كۆچبه‌ران و مادده‌ی هۆشبه‌ره و، گوتی: " به‌خێرایی رێوشوێنمان له‌و دوو بابه‌ته‌دا گرته‌به‌ر و له وشكانی و له ده‌ریادا رێگریمان كرد به‌ڕووی ناوچه‌ی ده‌ریای ره‌شدا بكرێنه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌زانین كه له‌باره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه حساباتێكیان هه‌یه و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو به‌یه‌كه‌وه ئه‌م گۆڕه‌پانه چۆڵ ناكه‌ین".
سۆیڵو رایگه‌یاند: "به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغی هه‌لبژاردنه‌دا ده‌بێت له ئاماده‌باشیدابین دژ به هه‌ر چالاكییه‌كی په‌كه‌كه له‌م ناوچانه‌دا. ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رپرسیارێتیمان ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو هاووڵاتیه‌كمان به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه ماف و ده‌نگه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت. په‌یوه‌ست به‌وه‌یش ئاسایشی هه‌ڵبژاردن به سێ به‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی ئاسایشی قۆناغی میتینگ، ئاسایشی ده‌نگدان و ئاسایشی ئه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان. به‌دڵنیاییه‌وه گرنگترین بابه‌ت كه سه‌رنجی ده‌خه‌ینه سه‌ر له پاڵ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیدا ئه‌وه‌یه كه به‌ر به ئازادی راده‌ربڕین نه‌گیرێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن