Sangar Hamad Azeez
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، دانی ئەلڤێس بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیەوە کرد.
یانەی یوڤێنتوس روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێدا ئاشکرای کرد، دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، دانی ئەلڤێسی تەمەن ٣٣ ساڵ بۆ ماوەی دوو ساڵ تا هاوینی ٢٠١٨ بۆندی لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکە واژۆ کردووە.
جێگەی ئاماژەیە، گرێبەستی لەخۆگرتنی دانی ئەلڤێس دەبێتە دووەم گرێبەستی هاوینەی یانەی یوڤێنتوس.
بەر لە ئەلڤێس یوڤێنتوس یاریزان میرالێم پیانیچ-ی بە بەهای ٣٢ ملیۆن یۆرۆ لە رۆماوە گواستەوە بۆ ریزەکانی.