Sangar Hamad Azeez
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
دوای دەرکردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پاڵەوانيەتى یۆرۆ ٢٠١٦ لەسەر دەستی ئایسلەندییەکان، راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، رۆی هۆدسن دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا کە پێشبینی دەکرا نازناوی ئەمجارەی یۆرۆ بەدەست بهێنێت لە قۆناغی ١٦دا لەسەر دەستی هەڵبژاردەی ئایسلەندا کرایە دەرەوە.
دوا بەدوای تەواوبوونی یاریەکەی نێوان ئینگلتەرا و ئایسلەندا، رۆی هۆدسنی تەمەن ٦٨ ساڵ گوتی: "داوای لێبوردن دهکهم کە کار بهم جۆره کۆتایی هات بهڵام کاری لەم جۆرە روودهدات، هیوادارم بهزووترین کان ئینگلتهرا له یاری کۆتایی پاڵهوانێتیهکی گهورهدا ببینن".
رۆی هۆدسن لە کۆی ٥٦ یاری توانی ٣٣ سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی سێ شێرەکە بەدەست بهێنێت و هەروەها لە پاڵەوانيەتى یۆرۆدا توانی بەبێ دۆڕان هەڵبژاردەکە سەربخات.