Sangar Hamad Azeez
28 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2016
شەوی رابردوو بە ئەنجامدانی دوو یاری، کۆتایی بە قۆناغی ١٦ی پاڵەوانيەتى یۆرۆ ٢٠١٦ هات و ناسنامەی هەڵبژاردە سەرکەوتووەکان بۆ قۆناغی داهاتوو یەکلایی بوویەوە.
هەڵبژاردەکان دوو رۆژ پشوو دەدەن و دواتر یارییەکانی قۆناغی هەشت دەست پێ بکات.
خشتەی یارییەکانی قۆناغی هەشتی یۆرۆ ٢٠١٦:
رۆژی پێنجشەممە ٣٠ی حوزیران (پورتوگال - پۆڵەندا).
رۆژی هەینی ١ی تەمووز (وێڵز - بەلجیکا).
رۆژی شەممە ٢ی تەمووز (ئەڵمانیا - ئیتاڵیا).
رۆژی یەکشەممە ٣ی تەمووز (فەڕەنسا - ئایسلەندا ).
سەرجەم یارییەکان کاتژمێر ١٠ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچن.